کوردستانی - ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
PNA- به به‌شداریی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم، کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا باسی له کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی کوردستان کرد
PNA- به به‌شداریی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم، کۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا باسی له کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی کوردستان کرد
رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو (25ی ئایار/ مای) لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ره‌وشی عیراق و دواین سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مان بۆ به‌غدا و كوردستان ساز كرد.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێیدا به‌شدار بوو، باس له ده‌ست پێكردنی هه‌وڵه‌كانی كۆمسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا كرا بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا، به ئاماژه به دواین سه‌ردانی شاندی ئه‌ورووپا بۆ هه‌ولێر، باسیان له پێشكه‌وتنی به‌رچاوی هه‌رێمی كوردستان كرد و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه هاوده‌ن بوون له‌سه‌ر پشتگیری كردن له بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنج شه‌مه (26ی ئایار/ مای) له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، سمینارێك سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی عیراق ساز كرا و نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌شداری تێدا كرد.
ئه‌م سمیناره له لایه‌ن "ئانا گۆمێس" ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و به هاوكاری گرووپی (International Minority rights group) كه رێكخراوێكی چاودێری مافه‌كانی كه‌مایه‌تیه‌كانه له جیهاندا، ساز كرا.
له‌م سمیناره‌دا دوای باسێكی گشتی سه‌باره‌ت به هه‌موو كه‌مایه‌تیه‌كانی عیراق، تیشك خرایه سه‌ر دۆخی كریستیانه‌كان و ئاماژه به جیاوازیی گوزه‌رانی كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی به‌غدا كرا