دیمانه‌ی ژاڵه به‌رزنجی
"ئێمه بایه‌خ به ئافره‌ت ئه‌ده‌ین و ئامانجی ئێمه بایه‌خدانه به ڕاگه‌یاندكاری ئافره‌ته بۆیه له ناو خودی یه‌كێتی ئافره تانی كوردستانیش له‌به‌شی ڕاگه‌یاندنی خۆمان هه‌موو ستافه‌كه‌مان ئافره‌ته, هه‌روه‌ها فۆتۆگرافه‌ر و دیزاینه‌ر و ڕێپۆرته‌ر و هه‌موو ئه‌و ستافه‌ی كار ده‌كه‌ن ئافره‌تن, واته گرنگی به ڕاگه‌یاندكاری ئافره‌ت ده‌درێت, ئه‌مه قسه‌ی دكتۆر ڤیانه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به گۆڤاری په‌ره‌مووچدا.
په‌ڕه‌مووچ: ئێوه وه‌ك رێكخراوی یه‌كێتی ئافره‌تان تاچه‌ند توانیوتانه ئافره‌ت هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو ڕاگه‌یاندن ؟چونكه ئافره‌ت كه‌مه له‌م بواره‌دا؟
د. ڤیان سلێمان: یه‌كێك له ئه‌ركه گرنگه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌وڵدانه بۆپێگه‌یاندنی ئافره‌ت له‌هه‌موو بواره‌كاندا,به‌ڕاستی ڕۆڵ بینینی ئافره‌ت له‌بواری ڕاگه‌یاندن یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بووه, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جگه له‌وه‌ی كه ئێمه خۆمان به‌شَكی تایبه‌تیمان هه‌یه وه‌ك به‌شی ڕاگه‌یاندن له یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كه گرنگی ده‌دات به‌كاره‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تان, چالاكیه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تان جگه له‌وه‌ی له‌له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه ئافره‌ت له‌و بواره پێبگه‌یه‌نێ بۆئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر به‌به‌رده‌وامی خول په‌یڤ دا ئه‌نێین خول ئه‌كرێته‌وه كه‌چۆن ئافره‌ت بێته ناو ڕاگه‌یاندن ئیش بكات وه‌هه‌روه‌ها ده‌ركردنی گۆڤاره‌كان وه‌ك گۆڤاری (وێ) به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی له یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌رئه‌چێت بۆئه‌وه‌ی زیاتر هانی ئافره‌ت بدات كه‌ده‌ستی نوسینی هه‌یه له‌سه‌ر خودی بابه‌ته‌كانی ئافره‌تان بنوسێ,وه‌هه‌روه‌ها گرنگی دان به‌و ئافره‌تانه‌ی له‌بواری ڕۆژنامه نوسی دا كارئه‌كه‌ن وه‌هاندانیان وه پێشكه‌شكردنی دیاری وه باشتركردنی ئاستیان خولی جۆراو جۆر بۆیان ئه‌كه‌ینه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بێنه ناو ڕاگه‌یاندن وه‌هه‌روه‌ها گرنگی به‌بواری ڕاگه‌یاندنی ئافره‌ت بدرێت, ڕاسته ئێمه ئافره‌تمان هه‌یه له‌م بواره‌دا به‌ڵام ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی ئافره‌ت و ڕه‌وشی ئافره‌ت ئه‌نوسرێنه‌وه‌و باس له ئافره‌ت ئه‌كه‌ن و له‌سه‌ر دیدی ئافره‌تانن له‌ڕاگه‌یاندندا زۆر كه‌مه بۆیه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئێمه هه‌وڵدان و هاندانه بۆ ئه‌و ده‌سته نوسه‌رانه‌ی بێن له‌و بواره بنوسن.
په‌ڕه‌مووچ: ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن تاچه‌ند بایه‌خ به‌ڕاگه‌یاندكاری ئافره‌ت ئه‌ده‌ن؟
د. ڤیان سلێمان: ئێمه بایه‌خ به ئافره‌ت ئه‌ده‌ین ئامانجی ئێمه بایه‌خدان به‌ڕاگه‌یاند كاری ئافره‌ته بۆیه له ناو خودی یه‌كێتی ئافره تانی كوردستان له‌به‌شی ڕاگه‌یاندنی خۆمان هه‌موو ستافه‌كه‌مان ئافره‌ته هه‌روه‌ها فۆتۆگرافه‌ر و دیزاینه‌ر و ڕێپۆرتاژه‌ر و هه‌موو ئه‌و ستافه‌ی كار ئه‌كه‌ن ئافره‌تن واته گرنگی به ڕاگه‌یاندكاری ئافره‌ت ئه‌درێ وه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆشمان ئێمه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین خول بۆ ئه‌و ئافره‌تانه بكه‌ینه‌وه كه حه‌زیان له بواری ڕاگه‌یاندنه ببنه ڕاگه‌یاندكار به‌رده‌وام خولی خۆبه‌خشانه بۆ ئه‌وانه ئه كه‌ینه‌وه تاكو به‌یانی له كه‌ناڵه‌كان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن, كه‌واته ئێمه له دوو ڕوانگه‌وه هه‌م خۆمان پێویستمان پێ هه‌یه وه‌ك ستاف هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه‌هه‌ر هه‌مووی ئافره‌ت بێت, ته‌نانه‌ت زۆر جار ده‌وره‌مان بۆ ئافره‌تان كردۆته‌وه تاكو پێبگه‌ن له‌م بواره‌دا دوای له‌ناو ستافه‌كه‌ی خۆمان كاربكه‌ن وه یان له ده‌زگاكانی تری ڕاگه‌یاندن كار بۆ خۆیان بكه‌ن, به‌م شێوه‌یه گرنگی به ئافره‌تان ئه‌ده‌ین.
په‌ڕه‌مووچ: هۆكاری چیه هه‌میشه ئافره‌ت شانسی زیاتره له‌دامه‌زراندنی له ناو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن؟
د. ڤیان سلێمان: بێگومان ئێمه یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان شانسی زۆر تریان هه‌یه لامان بۆئه‌وه‌ی كه‌بێن له‌ناو ڕیزه‌كانی ئێمه‌دا كاربكه‌ن هه‌رچه‌نده كاری ئێمه وه‌ك ڕێكخراوێكی ناحوكمیی زیاتر له‌كارێكی خۆبه‌خشانه‌ش ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام بێگومان كه په‌یوه‌نده به‌خودی ئافره‌ته‌وه به‌ڵام له‌كه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌چاوپۆشی له پیاو بكه‌ین به‌پێچه‌وانه‌وه كادیری پیاویشمان هه‌یه له‌گه‌ڵمان له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تان خزمه‌ت به‌ئافره‌ت و به‌دۆزی كێشه‌ی ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێ, من هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنیش بێت پیموایه لێهاتوویی ڕۆڵببینێت نه‌وه‌ك شانسی ئه‌وه‌ی كه‌ئافره‌ته یان پیاو به‌ڵام هه‌ندێ داب و نه‌ریت له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه یان هه‌ندێ بوار هه‌یه ئافره‌ت له‌به‌ر داب و نه‌ریت ناتوانێ كاربكات بۆیه‌ده‌بێ هه‌ندێ پاڵنه‌رو له‌به‌رچاو گرتن و هانده‌ر هه‌بێ تاكو ئافره‌ت ڕۆلی خۆی تیاداببینێ ته‌وه‌و خۆی پێبگه‌یه‌نێ .
په‌ڕه‌مووچ: بۆچی ڕیكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ئافره‌ت له‌ناوه‌نده‌كانی زانكۆ دا ڕۆلیان كه‌مه؟
د. ڤیان سلێمان: زانكۆ حه‌ره‌مێكه تایبه‌ته به خوێندن به‌ڵام وه‌ك ڕێكخراویش به‌ڕاستی ده‌بێت ده‌وری هه‌بێت له‌ناو هه‌موو شوێنه‌كان ده‌بێ ئه‌ندامه‌كانی خۆی هه‌بێ وه خزمه‌ت به‌توێژی ئافره‌تان بكات له‌هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینجا تا چه‌ند له ناوه‌نده‌كانی زانكۆدا رێكخراوه ناحكومییه‌كانی ئافره‌ت كه‌مه نازانم ناتوانم بڵێم به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆرمان له‌قوتابیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌ندامن و له‌خوله‌كانی ئێمه‌دا ڕۆڵیان هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌یه تاكو بتوانین خزمه‌تیان بكه‌ین له‌ڕێگه‌ی زۆر پڕۆژه‌ی تر هاوكاری قوتابیانی زانكۆ ئه‌كه‌ین, ئێمه به‌شی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه وه هێڵی گه‌رمی هێڤی فۆنمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌زۆر له‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و هێڵه ئه‌كه‌ن یان په‌یوه‌ندی به‌به‌شی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌كه‌ن داوای یارمه‌تی و ڕاوێژیان لێ ئه‌كه‌ن قوتابی زانكۆن واته ئێمه به‌م شێوه‌یه نیه كه‌بلێین له‌ناوه‌ندی زانكۆ ڕۆڵمان نه‌بێ نا وه‌ك خۆمان ڕۆڵمان هه‌یه ناو زانكۆ به‌ڵام نه‌ك له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆ به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ.
په‌ڕه‌مووچ: ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان تاچه‌ند توانیویانه گرنگی به‌و ئافره‌تانه بده‌ن كه‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن؟
د. ڤیان سلێمان: بێگومان ئافره‌تی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌بێ گرنگیه‌كی زۆریان پێبدرێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی توانایی خۆمان هه‌وڵ ئه‌ه‌دین كاریان بۆبكرێ وخزمه‌تیان بكرێت چونكه ئه‌وان توێژێكن پێویستیان به‌چاودێریه‌كی زیاتر هه‌یه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك چاودیری ته‌ندروستی له‌حكومه‌تدا هه‌یه چاودێری ئه‌وان ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه بۆ ئه‌م توێژه له‌داهاتودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌وه نیه ئه‌م توێژه له‌بیركرابێت بێگومان جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا وه چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی هاوكاری جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ توێژی تری ئافره‌تان.
په‌ڕه‌مووچ: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌بواری ڕاگه‌یاندن كار ئه‌كه‌ن تاچه‌ند توانیویانه ڕۆڵی ئه‌رێنی ئافره‌ت ببینن له‌ناوكۆمه‌ڵگادا؟
د. ڤیان سلێمان: بێگومان ڕۆڵێكی باشیان هه‌بووه به‌ڵام له‌ئاست داخوازیه‌كانی ئێمه دانین ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه‌بینیویانه له‌ئاست داخوازیه‌كانی ئێمه دانیه چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌له بواری ڕاگه‌یاندنه‌كان كار ئه‌كه‌ن وه‌ك ڕاگه‌یاند كارێك كار ئه‌كه‌ن كه‌له به‌اره جیاوازه‌كان نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ت بێت به‌پرسی ئافره‌ت و كێشه‌ی ئافره‌ت كه‌بواری ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت ته‌رخان كردبێ له‌وڕوانگه‌وه نا له‌ئاستی داخوازیه‌كانی ئێمه‌دانیه ئه‌و ڕۆله‌ی كه ڕاگه‌یاندكالره‌كانی ئافره‌ت بینیویانه خراپ نیه وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌نگاوێكی باشه به‌ڵام ئیمه هیوادارین ئه‌و ڕاگه‌یاندكاره ئافره‌تانه‌ی له‌بواری ڕاگه‌یاندنن ته‌نانه‌ت پیاوه‌كانیش زیاتر قه‌ڵه‌می خۆیان بۆخزمه‌تی ئافره‌ت و مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی ئافره‌ت و مافه‌كانی ئافره‌ت.
په‌ڕه‌مووچ: گۆڤاری وێ تاچه‌ند توانیویه‌تی خزمه‌ت به‌ئافره‌تی كورد بگه‌یه‌نێ؟
د. ڤیان سلێمان: گۆڤاری وێ بێگومان وه‌ك هه‌نگاوێك هه‌نگاوێكی باش بو بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دا هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌موو بیرانه‌ی كه له گۆڤاری وێ ده‌نوسرێته‌وه زیاتر له بیری خودی ئافره‌تانه وه‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ستی نوسینی له‌ناوئافره‌تاندا زیاد ده‌كات بۆ خزمه‌تی خودی ئافره‌ت وه ئه‌م گۆڤاره به‌شێوه‌یه‌كی بێ پاره بڵاوی ئه‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌مه‌ش به‌ئاسانی بكه‌وێته ده‌ست هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری پێگه‌یاندن و ڕۆشنبیركردنی ئه‌وان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌جیاوازه‌كانی ژیان وه‌ك سیاسی و ڕۆشنبیری و ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌وانه شیبكاته‌وه وه زانیاریان پێ ببه‌خشێ ئه‌مه هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌یه كه‌گۆڤاری وێ خستۆتیه ئه‌ستۆی خۆی , وه ئه‌گه‌ر ته‌قیمی گۆڤاری وێ بكه‌ین ئه‌بێ له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسیه‌ك پرسیار له خوێنه‌ران بكه‌ین.
په‌ڕه‌مووچ: ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ئافره‌ت تاچه‌ند له‌ژێركاریگه‌ری حیزبدان؟
د. ڤیان سلێمان: تاڕاده‌یه‌ك هه‌ندێكیان هه‌ن كه‌بیرو بۆچون و دیدێكی حیزبێك په‌یره‌و ئه‌كه‌ن ڕێكخراومایان هه‌یه بۆچونی حیزبێكی تایبه‌ت ئه‌كاته‌وه رێكخراویشمان هه‌یه به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام له‌ڕاستیدا سه‌ربه‌خۆ نییه ئه‌ویش دیدو بۆچونی ته‌واوی هه‌یه , بێگومان هه‌ندێ له‌ڕێكخراوه‌كان كاریگه‌ری حیزبیان له‌سه‌ره ڕێكخراوێك بۆ ڕێكخراوێك ده‌گۆڕێ كاریگه‌ری حیزب له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕێژه‌یی یه بۆ نموونه‌ڕێكخراوی یه‌كێتی ئافره‌تان تێروانیتێكی حیزبیمان نیه , ئیمه ڕێكخراوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌و مانایه‌ی كه ڕێكخخراوه‌كه‌ی ئێمه بۆ خزمه‌تی هه‌موو ئافره‌تانی كوردستان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌له چ نه‌ته‌وه‌یه‌كن یاله‌چ ئاین و ئاینزایه‌كه ته‌نها به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه ئه‌گرێتیوه كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین بۆیه‌ش ده‌بێت له‌ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تان ئافره‌تمان هه‌یه توركمانه, مه‌سیحیه,ئێزیدیه جگه له‌وه‌ش ئێمه ته‌نها له‌و ڕوانگه‌وه مواجه‌هه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانین گرینگی دانی ڕوانگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ڕۆڵ بینینی ئافره‌تانی كوردستان كه ئافره‌ت ده‌بێ ده‌وری هه‌بێ به‌پڕۆسه‌ی دیموكراسی وه‌كومافێكی دیموكراتی ئافره‌ت له‌هه‌موو بواره‌كاندا , ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی دا ڕۆل ببینێ له‌و ڕوانگه‌وه گرینگی دانی ئه‌و حیزبه‌یه به ڕۆلی ئافره‌ت ئه‌و واجیهه‌ی پارتین به‌ڵام ئێمه‌حیزب نین ڕێكخراوێكی ناحوكمین ,پێناسه‌كه‌مان ڕێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری مه‌ده‌نی دیموكراتی ئافره‌تانی كوردستانه تێده‌كۆشین بۆپاراستن و داكۆكی كردن و ده‌سته‌به‌ر كردتی سه‌رجه‌م مافه‌كانی ئافره‌ت و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانایی له‌گشت بواره‌كانی ژیان به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه ئه‌وه ڕێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌یه به‌م شێوه‌یه ئیش ده‌كات بێئه‌وه‌ی هیچ ڕوانگه‌یه‌كی حیزبی له‌سه‌ر بێت
تێبینی : ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له‌ژماره یه‌كی گۆڤاری په‌ڕه‌مووچدا بڵاو كراوه‌ته‌وه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق