هێمن مه‌لازاده
گه‌نجه‌كه له سووچێكی چایخانه‌كه به خه‌مباریی دانیشتبوو، جگه‌ره‌كه‌یشی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چوو، ئه‌وه‌نده سه‌یرم كرد تاوه‌كو تێگه‌یشت، تێگه‌یشتنێك نه‌یده‌زانیی كه ده‌یناسم یانیش ته‌نیا له خه‌می ئه‌وم. (هیوا)ـم دوو سێ جاری دیكه‌ش له‌وێ دیتبوو، هه‌مووجارێش هه‌ر به ته‌نیا له بیركردنه‌وه نه‌زانراوه‌كانیدا مه‌له‌ی ده‌كرد، چایچیه‌كه‌یش هه‌موو جارێ ده‌یگوت (هیوا) ئه‌رێ به‌س نییه ته‌له‌فۆن؟ بیست و چوار سه‌عات ته‌له‌فۆن ده‌كه‌یت؟
(ئیسكان)، ئه‌و شوێنه‌ی زۆربه‌ی گه‌نجان پێیان وایه تاكه شوێنه گوێ له خه‌مه‌كانیان ڕاگرێت و كاته به تاڵه‌كانیان لێ بكڕێت، چایخانه‌كه‌ش هه‌ر له‌وێیه و هه‌ر له‌وێش خه‌می گه‌نجه‌كانی هه‌ولێر ده‌كڕێت.
(ئیسكان) قه‌ڕه‌باڵغترین شوێنی شه‌وانی هه‌ولێره به شێوه‌یه‌ك كه زه‌حمه‌ته به ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌وێدا تێپه‌ڕ ببیت، چونكه كاتێكی زۆری ده‌وێت تا له چواڕێیانه‌كه‌وه بگه‌یته ئه‌وسه‌ری شه‌قامه‌كه كه به‌ڕای زۆربه‌ی گه‌نجان، شه‌قامه‌كه به‌لای ڕاستدا له سارده‌مه‌نی (من و تۆ) و به‌لای چه‌پدا به بازاڕی گه‌وره‌ی (ڕایان مۆڵ) كۆتایی دێت.
كاتێك له شه‌قامی شه‌ست مه‌ترییه‌وه به‌لای ڕاستی ئه‌و شه‌قامه گوزه‌ر ده‌كه‌یت زیاد له 15 چێشتخانه و خوارده‌مه‌نیی گه‌وره و بچووك و گه‌س فرۆش و فه‌لافل فرۆشت به‌رچاو ده‌كه‌وێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه زیاتر دوكان و شوێنی فرۆشتنی سیمكارتی مۆبایل و هاندی مۆبایل فرۆشی و تۆمارگه‌ی گۆرانیی و مینی ماركێت و جگه‌ره فرۆشی لێیه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و منداڵانه‌ی كه دێنه‌به‌رده‌مت و جوتێك نه‌عله‌ی به ده‌سته‌وه‌یه و لێت ده‌پاڕێته‌وه تكایه با پێڵاوه‌كانت بۆیاغ بكه‌م، ئه‌گه‌ر نا باوكم ناهێڵێت بڕۆمه‌وه ماڵه‌وه، چونكه هیچ پاره‌م په‌یدا نه‌كردووه.
به‌لای چه‌پی شه‌قامه‌كه رێزه دوكانێكی دیكه‌ت ده‌كه‌وێته به‌رچار كه ئه‌وانیش له له‌فه‌فرۆشیی و شیرنه‌مه‌نی فرۆش و چایخانه و هه‌ندێ شتی دیكه تێپه‌ڕ نابێت.
هۆشیار گه‌نجێكه كه له چاوه‌ڕوانی شه‌ودایه بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه‌ك له چایخانه‌كه‌ی سالار بۆ خۆی بگرێت و سه‌یری خه‌ڵك بكات بۆ په‌ڕه‌مووچ وتی "زۆرجار به‌رپرسه حزبیی و حكوومییه‌كان بۆ خۆ نزیك كردنه‌وه له گه‌نجه یاخییه‌كانی ئیسكان سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و له چایخانه‌كان چه‌ند خوله‌كێك داده‌نیشن، به‌ڵام جگه له چه‌ند گه‌نجێك نه‌بێت كه ژماره‌یان له ده كه‌س تێپه‌ڕ ناكات، كه‌سی دیكه ناچێته لای ئه‌و به‌رپرسانه دا‌نیشێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده نییه له كاته‌كه‌ی خۆی بكوژێت، به‌ڵكوو هه‌ر له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی نوكته‌كانی یاخود به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی بۆ براده‌ره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و نایپچڕێنێت.
مێزه‌كانی چایخانه‌كه هه‌موویان نوێن، چونكه تازه ئه‌و چایه‌خانه‌یه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه، له‌لای ڕاستی ژووره‌وه‌ی چایخانه‌كه كه كورسییه‌كه جێگه‌ی سێ كه‌سی له‌سه‌ر ده‌بێته‌وه، سه‌عات 10ـی شه‌و ده‌بوو له‌پاڵ (هیوا)ـی ته‌مه‌ن 25 ساڵان دانیشتبووم، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كرد، پێده‌چوو كچ بێت و خۆشه‌ویستیشی بێت، ده‌مناده‌میش به چایچییه‌كه‌ی ده‌گوت كا چایه‌كی دیكه‌م بۆ بێنه و به منیشی ده‌گوت ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت چه‌رخه‌كه‌تم ناده‌یتێ...
دواتریش به‌ده‌م جگه‌ره‌كێشانه‌وه سه‌یری ئه‌و حه‌شامه‌ته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد و باسی ژیانی خۆی بۆ كچه‌كه ده‌كرد، له یه‌كێك له قسه‌كانی هیوا به كچه‌كه‌ی گوت:
- بمبووره به خوا ناتوانم بێمه خوازبێنیت، تۆ نازانیت ئه‌و ژیانه چه‌ند زه‌حمه‌ته؟ من پاره‌ی كرێی خانووم چۆن پێ ده‌درێت، ئه‌ی كاره‌با، ئه‌ی تۆ نازانی له‌و وڵاته كارێك نییه بیكه‌م، ئه‌وه دوو ساڵه كۆلێژم ته‌واو كردووه حكوومه‌ت دامنامه‌زرێنێت، له كۆمپانیاكانیش واسته‌م نییه، ئاخر گیانه‌كه‌م چۆن بێمه داخوازیت، به چی بێم، یه‌ك دینارم نییه!
(هیوا) به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانیی و نه‌شیده‌ویست من گوێم لێی بێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه هاتبووه سه‌ر كورسییه‌كه‌ی ئێمه، بۆیه ناچاربوون خۆمان ده‌پاڵ یه‌كتر بنێین، هه‌تا جێگه‌ی كه‌سی سێیه‌میش ببێته‌وه، هه‌رزوو زانیم قسه له‌گه‌ڵ كچێك ده‌كات، دیاربوو كچه پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كرد كه ئێستا له كوێ دانیشتووه؟
(هیوا) به ده‌م جگه‌ره‌كێشان و هه‌ڵكێشانی ئاخێكی قووڵه‌وه كه پێ ده‌چوو زۆر بریندار بێت وتی: هه‌ر ئیسكان نییه؟ ئه‌ی قابیله له كوێ دانیشتووم، ئه‌ی نازانی ئه‌گه‌ر یه‌ك شه‌و نه‌یه‌مه ئیسكان دڵم ده‌ته‌قێت، خۆشم نازانم بۆچی؟
له‌و كاته‌دا كاره‌با كوژایه‌وه دیاربوو له ده‌ره‌وه‌ش ده‌مه‌قاڵییه‌كی زۆر سه‌یر ده‌ستی پێ كرد، به په‌له خۆم گه‌یانده ده‌ره‌وه بینیم به ده‌یان گه‌نج له سه‌یری شه‌ڕی دوو سێ گه‌نجی دیكه‌ن و پۆلیسیش نه‌یده‌یتوانی كۆنتڕۆڵی ڕه‌وشه‌كه بكات.
له گه‌نجێكی دیكه‌م پرسی ئه‌رێ ئه‌وه چی ڕوویداوه و بۆچی .... نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، هاته گۆ و گوتی:
- بۆ نازانی هه‌موو شه‌وێك ده‌بێت لێره شه‌ڕێك دروست ببێت، ده‌ڵێی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نی!!!
باشه نازانی ئه‌وانه له‌سه‌ر چی به‌شه‌ڕهاتوون؟
- نا كاكه نا ده‌توانی بۆ خۆت بچیت پرسیار بكه‌ی، خۆ من لێكۆڵه‌ره‌وه نیم هه‌موو شه‌وێك له هه‌ر شه‌ڕێكدا بزانم له‌سه‌ر چییه؟
هه‌رچۆنێك بێت گه‌نجه‌كه بۆ گۆڤاری په‌ڕه‌مووچ قسه‌ی كرد و وتی "ئه‌ی ئه‌وه نابینی منیش هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڵ ناخی خۆم به‌شه‌ڕ دێم، بۆ كه‌س نایه‌ت لێم بپرسێت ئه‌رێ بۆچی لێره كه‌وتووی بۆچی له‌گه‌ڵ ناخی خۆت به‌شه‌ڕ دێیت.... كاكه كه‌س نایه‌ت، بڕوا بكه، ئه‌و وڵاته وێرانه وێران"...
له شه‌قامی ئیسكان سه‌دان گه‌نج ده‌بینی ڕوویان له گازینۆ و چایه‌خانه و كافتریاكان كردووه و زۆربه‌شیان له‌به‌ر دڵپڕیی و كێشه زۆره‌كانیانه‌وه نوكته و پێكه‌نین به یه‌كتری ده‌فرۆشن، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌كی كۆمێدیی یان شتێكی نوێ له‌سه‌ر مۆبایل بڵاو بكرێته‌وه هه‌ر زوو له ئیسكان پێنج پێنج و چوار چوار گوێی لێ ڕاده‌گرن.
گه‌نجێكی دیكه كه پێده‌چوو ماڵیان له نزیك ئه‌و شه‌قامه بێت ده‌یگووته یه‌ك دوو براده‌ری خۆی:
- براده‌ران بڕوا بكه‌ن ئه‌و شه‌قامه یان ئه‌وه‌تا ڕۆژێك دێت ده‌بێته شوێنێك به ئازادی داوای مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین و یانیش ئه‌وه‌تا نابێت پۆلیس و ئاسایشی بێته ناوه‌وه، ده‌مناده‌میش ده‌یگوت باشه بۆچی حكوومه‌ت پۆلیس بۆ ئێره نانێرێت ئاخر ئه‌وه وه‌زعه هه‌موو شه‌وێ شه‌ڕ، هه‌ر شه‌وێكه گولله‌یه‌كمان به‌ر ده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وینه خواره‌وه، هه‌ر هه‌مان گه‌نجمان بۆ په‌ڕه‌مووچ هێنایه قسه، ئه‌و ناوی كامه‌ران بوو و به پێكه‌نینه‌وه ده‌یگوت "باشه بۆچی حكوومه‌ت مووچه‌مان بۆ نابڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌منییه‌تی ئێره بپارێزین، ئه‌ی ئه‌وه نییه ئێمه شاره‌كه‌یمان بۆ جوان كردووه، ئه‌رێ ده‌زانی حكوومه‌تی ئێمه زۆری پێ خۆشه ئێمه لێره له ئیسكان شه‌وانه كۆ ببینه‌وه و قه‌ره‌باڵغی دروست بكه‌ین، ئه‌وكاته‌ی به‌رپرسه‌كانیش دێنه ئێره دڵیان به‌و دیمه‌نه زۆر خۆشه"..
ئه‌گه‌ر بێتوو بچیته نێو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌وه هه‌زار نهێنیی خۆی حه‌شارداوه، هه‌زاران گه‌نجی بێ كار، به‌كار، خوێنده‌وار، نه‌خوێنده‌وار، خۆ به مۆدێرنزان و ساده له‌و شه‌قامه‌دا پیاسه ده‌كه‌ن و گله‌یی له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن. هه‌ندێكیش ته‌نیا بۆ له‌فه خواردن دێنه ئه‌وێ، هه‌ندێكیشیان سه‌ر به حزبه‌كانن و كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌هێننه ئیسكان.
ئه‌وه‌ی له ئیسكان بیه‌وێت له‌فه‌یه‌ك بخوات ده‌بێت سه‌ره بگرێت تاوه‌كوو نۆره‌ی دێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وی ژماره‌یه زۆره‌ی خواردنگه‌یه، كه‌چی هێشتا زۆر قه‌ره‌باڵغه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له ساڵی 2002 ڕاپرسییه‌ك له‌و شه‌قامه كرا و له‌یه‌كێك له گۆڤاركانی هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه ده‌رباره‌ی فرۆشتنی له‌فه له‌و شه‌قامه، له ئه‌نجامدا ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه "ئه‌وه‌نده له‌فه‌یه‌ی شه‌وانه له ئیسكان ده‌فرۆشرێت ئه‌وه‌نده گۆڤاریه ڕۆژانه له كوردستان به گشتی، ناخوێندرێته‌وه".
له ڕووی سیاسییه‌وه كوردستان به دڵی زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان نییه، هۆكاری زۆریش خۆیان له پشته‌وه‌ی ئه‌و ڕازیی نه‌بوونه حه‌شارداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و ژماره‌یه زۆره‌ی باسی ده‌كه‌ین زۆربه‌یان ئه‌ندامی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانیشن.
له ڕووی ئابووریشه‌وه گه‌نجه‌كانی كوردستان وه‌ك له شه‌قامی ئیسكان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، به‌شێكیان ته‌نیا پاره‌ی له‌فه‌یه‌ك و دوو چایه‌یان له ده‌سه‌ڵات داوایه، تا خه‌رجی بكه‌ن.
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌ك به نێو شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی پایته‌خت بكه‌یت و كوچه و كۆڵانه‌كانی به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه، زۆر به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌بینیت كه ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ری كرێن و سڵنگ ده‌بینیت ئه‌وه‌نده گومه‌زی مزگه‌وته‌كان نا‌بینیت، به‌ڵكوو بڵندتریش له گومه‌زی مزگه‌وته‌كان پڕۆژه و باڵه‌خانه به‌رزكراونه‌ته‌وه.
له ڕووی ده‌ستی كاریشه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆر ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ولێر خزمه‌تكاری بیانییان به‌كرێ گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی زۆری كۆمپانیاكان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكوومی و ئه‌هلی كاركردن به كرێكاری بیانیی به گرینگتر ده‌زانن، ئه‌گه‌ر پرسیاریشیان لێ بكه‌یت، یه‌كسه‌ر پێت ده‌ڵێن "ئاخر گه‌نجی كورد كار ناكات، گه‌نجی كورد پاره‌ی زۆرتری ده‌وێت كه‌سێكی بیانیی به 100 $ كارمان بۆ ده‌كات، كه‌چی گه‌نجی كورد 500 $ـی ده‌وێت". ئه‌مه قسه‌ی خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كه كه نه‌یده‌ویست ناوی خۆیی و كۆمپانیاكه‌ی بهێندرێت.
پێده‌چێت ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسانه بیریان له‌وه نه‌كردبێته‌وه كه 500 $ له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی كوردستان ته‌نیا به‌شی سه‌ردانێكی نۆرینگه‌ی دكتۆرێك ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌وێكی ئه‌و شه‌قامه، ئه‌وه‌ی له گه‌نجه‌كانی هه‌ولێر به‌دی كرا بێئومێدیی و یاخیبوون و دڵته‌نگیی بوو، به هێنانه‌خواره‌وه‌ی ده‌ڕابی چایخانه‌كه زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان بڵاوه‌یان له شه‌قامه‌كه كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام دوای سه‌عات سێی شه‌و بوو كه‌چی هێشتا ژماره‌یه‌ك گه‌نجم بینی له‌و شه‌قامه پیاسه‌یان ده‌كرد و جگه‌ره‌یان ده‌كێشا، زۆر حه‌زم كرد به چه‌ند پرسیارێك له ناخی دڵیان بگه‌م، به‌ڵام داخه‌كه‌م دیاربوو زۆر تووڕه‌بوون و ئاماده‌نه‌بوون هیچ قسه‌یه‌ك بۆ گۆڤاره‌كه‌مان بكه‌ن.
تێبینی: ئه‌م رێپۆرتاژه له رۆژنامه‌ی رووبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق