ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای هێزی پاراستنی گه‌ل له كاتی مه‌شقێكی سه‌ربازیدا |
تایبه‌ت به بلۆگی بێریڤان
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستانی سه‌ر به دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌شته‌مین جڤاتی گشتیی كۆنگره‌ی گه‌ل راده‌گه‌یه‌نێت و داواش له جیهان ده‌كات ده‌ستبه‌رداری نكۆڵی و قڕكردنی كێشه‌ی كورد بن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه هه‌شته‌مین جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل دوا گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی تاوتوێ كردووه، هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌ربه‌ستكردن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسی و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان, جڤاتی گشتی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ستراتیژی په‌ره‌پێدانی خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتییانه و به‌ستنی زووتری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، گه‌له‌كه‌مان و رای گشتی
له قۆناخێكدا كه تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له هه‌ر كاتێك زیاتر له سه‌ركه‌وتن نزیك بۆته‌وه به به‌شداری سه‌رجه‌م دامه‌زراو و رێكخستنه په‌یوه‌ندیداره‌كان، نوێنه‌رانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رێكه‌وتی 5 تا 10 ی ئایار هه‌شته‌مین جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان له ناوچه‌كانی پاراستنی میدیا به‌ڕێوه‌چوو.
له قۆناخێكدا كه ته‌واوی جیهان شاهێدی بۆ سه‌رهه‌ڵدانه شكۆداره‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات هه‌شته‌مین جڤاتی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندبوون به شه‌هیدانی مانگی ئایار مانگی به‌رخودانه دیرۆكیه‌كانی تێكۆشانمان یه‌كه‌یه‌كه‌ی رۆژه‌ڤه پێویسته‌كانی تاوتوێ كردووه و به بڕیاری گرنگ گه‌یشتووه. هه‌شته‌مین جڤاتی گشتیمان به شێوه‌یه‌كی قووڵ و به‌رفراوان گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسیه‌كانی جیهان، ناوچه و كوردستانی هه‌ڵسه‌نگاندووه و به چه‌سپاندنی گرنگ گه‌یشتووه؛ له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سیاسه‌ته‌كانی قۆناخی داهاتووی ده‌ستنیشان كردووه. له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و گفتوگۆ‌و ده‌ستنیشانكردنانه‌وه به ئامانجی جێبه‌جێكردنی پێویستیه‌كانی ئه‌و قۆناخه مێژووییه و گه‌یاندنی به سه‌ركه‌وتن شانبه‌شانی تێكۆشانی ئایدیۆلۆژی پلاننامه‌ی پێویست بۆ بواره‌كانی تێكۆشانی سیاسی، رێكخستنی و به‌رگری ره‌وا دانراون.
هه‌شته‌مین جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل دوا گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوینی وه‌ك ئیفلاسكردنی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له ناوچه‌كه هه‌ڵسه‌نگاند؛ چونكه له‌لایه‌كه‌وه له سایه‌ی سیسته‌مه دژه دیموكراسیه‌كان بێكاری و بێ عه‌داله‌تی به به‌رزترین ئاستی خۆی گه‌یشتووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و ره‌گه‌زگه‌رایی، میللیگه‌رایی و تاكگه‌راییه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایدا سه‌پاندووه ژیانی كۆمه‌ڵگای خستۆته ناو ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاشكرابوونی قه‌یرانی سیسته‌م له خۆرهه‌ڵاتی ناوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاری و تێكۆشانی ئازادی گه‌لانی ناوچه له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه گه‌لی عه‌ره‌ب، قۆناخێكی نوێ‌ی له ناوچه‌دا ده‌ست پێكردووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه: له كاتێكدا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گوزارشتی رێكخسته‌بووی بژاری ئازادی و دیموكراسی گه‌لانی ناوچه‌كه‌بووه ئه‌مڕۆ له ئاكامی یاخیبوونی گه‌لان ئه‌و بژاره به‌هێزتر بووه‌و هه‌لومه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنیش پێگه‌یشتووه. هه‌روه‌ها هێزه هه‌ژموونگه‌را جیهانیه‌كانیش خوازیارن تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی گه‌لان بقۆزنه‌وه و به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له خزمه‌ت سه‌رله‌نوێ شێوه‌پێدانی ناوچه‌كه به‌كاریبێنن. ئه‌و هێزانه له‌روواڵه‌تدا خۆیان به‌پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لان پیشانده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا ته‌سفیه‌كردنی ئه‌و هێزانه‌یان كردۆته ئامانج كه وه‌ك كۆسپی به‌رده‌م سیسته‌مه‌كه‌ی خۆیان ده‌یانبینن. هێزه جیهانگیریه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌یان به پێشه‌نگایه‌تی ئاكه‌په رۆڵیان به ده‌وڵه‌تی توركیا داوه؛ له‌چوارچێوه‌ی ئامانجه داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیش له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردیشیان خستۆته پیلانی خۆیانه‌وه.
هه‌شته‌مین جڤاتمان له‌میانه‌ی چه‌سپاندنی: كێشه‌ی كورد سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و توركیایه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی بێچاره‌یی و پێكدادان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد قووڵده‌كه‌نه‌وه هه‌روه‌كو چۆن ناوچه‌كه دووچاری كائۆس ده‌كات و نائارامی قووڵترده‌كاته‌وه له هه‌مانكاتدا كێشه‌ی جیاوازتریش له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. سه‌رباری مایه‌پووچبوونی سیاسه‌ته‌كانی توندوتیژی كه تا رۆژی ئه‌مڕۆمان هێزه سته‌مكاره‌كان په‌یڕه‌ویان كردووه، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ به‌بنه‌ماگرتنی سیاسه‌تی توندوتیژی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و هێزه جیهانگیریه‌كانی پشتیوانی لێده‌كه‌ن كێشه‌ی مان – نه‌مانی گه‌لی كوردی خستۆته رۆژه‌ڤه‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌كاتێكدا قۆناخی نوێ هه‌لومه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌خۆوه ده‌گرێت له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قۆناخێكی مێژوویی ئه‌وتۆیه كه هێرشه‌كانی قڕكردن و له‌ناوبردنی تێدا چڕ ده‌بێته‌وه.
له‌و ره‌وشه‌دا جڤاتی گشتیمان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه كه ده‌رفه‌تی رێگه چاره‌ی سیاسی – دیموكراتییانه له هه‌موو كاتێك زیاتر ره‌خساوه، فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌رایه‌تیمان، ئه‌زموونی تێكۆشانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، ئاستی وشیاری، رێكخسته‌بوون و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌له‌كه‌شمان هه‌لومه‌رجی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی له كوردستان ره‌خساندووه پێشه‌نگایه‌تی گۆڕانكارییه شۆڕشگێڕیه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه بكات.
جڤاتی گشتیمان جارێكی دیكه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، نیشتیمانی هاوبه‌ش و كۆماری دیموكراتی دان به ستاتۆی خۆسه‌ری دیمه‌كراتیدا بنرێت و له رێگای ئاشتی و دیموكراسییه‌وه كێشه‌ی كورد له ته‌واوی پارچه‌كانی كردستان چاره‌سه‌ر بكرێت؛ به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك و حكومه‌تی ئاكه‌په سه‌ركاری نكوڵیكردنی گه‌لی كورد هه‌نگاوێكی كرداری و ئه‌رێنی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رێبه‌رایه‌تی و بزووتنه‌وه‌كه‌مان نه‌هاوێشتووه. به پێچه‌وانه‌وه جینۆسایدی سیاسی به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی كورد و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی گه‌ریلا به‌رده‌وام بووه و زیادیشی كردووه كه تا ئێستا له دۆخی بێچالاكیدایه. ته‌نانه‌ت داكۆكییان له‌سه‌ر سه‌ركوتكردنی كۆمه‌ڵگاو له‌ناوبردنی بزاڤی ئازادیخوازی كوردانیش كردۆته‌وه. هه‌شته‌مین جڤاتی گشتیمان به‌فراوانی ئه‌و دۆخه‌ی تاوتوێ كرد‌و ئه‌و هه‌ڵوێسته پێویسته‌شی یه‌كلا كرده‌وه كه له حاڵه‌تی سووربوونی ده‌وڵه‌تی تورك و حكومه‌تی ئاكه‌په له‌سه‌ر بێچاره‌یی و په‌سه‌ند نه‌كردنی دیالۆگ و رێگه‌چاره‌ی سیاسی دێته ئاراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رزترین ئۆرگانی بڕیاردانی تێكۆشانمان جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌لی كوردستان وه‌ك چۆن له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆك چاره‌سه‌ریی به بژاری خۆی داده‌نێت به‌ڵام له دۆخێك‌دا ده‌وڵه‌تی تورك تا 15ی حوزه‌یران هه‌نگاوێكی كۆنكرێتی به‌رچاو له‌م باره‌یه‌وه نه‌هاوێژێت: به‌رخودانی سه‌رتاسه‌ریشی له‌ناودا گفتوگۆی سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م رێگه‌و په‌یڕه‌وه‌كانی تێكۆشان كردووه؛ باجه‌كه‌شی هه‌رچیه‌ك بێت ساڵی 2011 ده‌كات به ساڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد.
هه‌روه‌ها جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل به پێویستی بینیوه بانگه‌وازی بۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر كوردستان ئێران و سوریا بكات كه له سیاسه‌تی بێچاره‌یی دوور بكه‌ونه‌وه، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی دژه كوردی ده‌وڵه‌تی تورك رێكنه‌كه‌ون كه له هه‌مانكاتدا دوژمنایه‌تی گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌ش له‌خۆوه ده‌گرێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رچه‌رخانی دیموكراتییانه و برایه‌تی گه‌لان چاره‌سه‌ریه‌كی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد په‌ره پێبده‌ن.
هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌ربه‌ستكردن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسی و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان جڤاتی گشتیمان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ستراتیژی په‌ره‌پێدانی خه‌باتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتییانه و به‌ستنی زووتری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كردۆته‌وه. له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی پارچه‌كانی كوردستان گه‌یاندنی چه‌مكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی به به‌رنامه‌و دامه‌زراوه‌بوونێكی ته‌ندروستانه‌ی به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی دیرۆكی له‌قه‌له‌مداوه، بڕیاری پێویستی له‌م باره‌وه داوه؛ له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بانگه‌وازی به‌رپرسیارێتی له سه‌رجه‌م هێزه دیموكراسیخواز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان ده‌كات.
له هه‌مانكاتدا جڤاتی گشتیمان بانگه‌وازی بۆ سه‌رجه‌م هێزه جیهانیه‌كان ده‌كات ؛ ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی نكولی و قڕكردنی كێشه‌ی كورد بن و پشتگیری لێ نه‌كه‌ن، به‌ڵكو به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی دیموكراتییانه‌ی كێشه‌كه‌و به‌رقه‌راربوونی ئارامی و دیموكراسی له ناوچه‌دا به‌رپرسیارانه بجوولێنه‌وه. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م هێزه دیموكراسیخوازه‌كانی جیهان ده‌كات به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ناسه‌رده‌میانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك و په‌سه‌ند نه‌كردنی جیاوازییه كلتووریه‌كان، توندوتیژی و تیرۆری ده‌وڵه‌ت بێده‌نگ نه‌بن و له به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵوێست بنوێنن.
هه‌ره‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر رێنومایی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی هاوبه‌شی هێزه دیموكراتیه‌كانی له دژی سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رست – فاشیستانه له ته‌واوی به‌شه‌كانی كوردستان وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان كردووه؛ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری فراوانكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی داوه. به تایبه‌تیش بانگه‌وازی بۆ سه‌رجه‌م هێزه چه‌پ، سۆسیالیست و دیموكراسیخوازه‌كانی توركیا ده‌كات به‌رامبه‌ر پیلانگێڕیه‌كانی گلادیۆی ناتۆ و له‌پێناو ئاینده‌ی هاوبه‌شی گه‌لانمان هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش بنوێنین، هێزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و به‌ره‌ی دیموكراسیخوازان مه‌زن و به‌رفراوانتر بكه‌ین.
گرێ‌دراو به هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رفراوانی ره‌وشی سیاسی و ئاستی بڕیاردارییه‌وه جڤاتی گشتیمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه كردۆته‌وه كه تاكه مۆدێلی برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی سه‌رجه‌م كلتوور، زمان و ئایینه‌كان دابین ده‌كات و ئیراده‌ی دیموكراتییانه‌ی گه‌ل دێنێته ئاراوه و هه‌ر جۆره پێكدادان، په‌راوێزخستن، سه‌ركوتكردن و جیاكارییه‌ك به‌لاوه ده‌نێت سیسته‌می كۆنفیدڕالی دیموكراتییانه‌یه كه ئازادی ژن به بنه‌ما ده‌گرێت. ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی، ئازادی و دادوه‌ری نێوان ره‌گه‌ز و گه‌لانیش ته‌نیا له‌میانه‌ی بونیادنانی كۆمه‌ڵگای ئه‌خلاقی و سیاسی به‌دیدێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان خه‌باتی رێكخستنی سیسته‌می كۆنفیدرالی دیموكراتییانه‌ی به فراوانی هه‌ڵسه‌نگاندووه، له چوارچێوه‌ی سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی رابردوو و تاوێك زووتر ته‌واوكردنی قۆناخی بونیادنانی سیسته‌می كۆنفیدرالی وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر خه‌باتی دیبلۆماسی و زانیاری كراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ناساندنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له ئاستی رای گشتی جیهان و ریسواكردنی هه‌ر جۆره هێرش و تیرۆرێكی ده‌وڵه‌ت كه دژی تێكۆشانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ركاره. به‌و ئامانجه‌ی هاوكاری و پشتگیری زیاتر بۆ تێكۆشانی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد و مۆدێلی چاره‌سه‌ری خۆسه‌ری دیموكراتیك به‌ده‌ست بێنێت ئه‌و پڕۆژه‌ش ئه‌رێكراوه كه به ئامانجی تۆكمه‌كردن و رێكخستنی خه‌باتی دیبلۆماسی پێشكه‌شكرابوو.
له‌و قۆناخه گرنگه‌ی وه‌ك قۆناخی فینالی تێكۆشانی ئازادی و هه‌بوونی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستنیشان كراوه؛ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌له‌وه بڕیاری به‌هێزكردنی هێزی پاراستنی گه‌ل و تۆكمه‌تركردنی بزاوتی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل دراوه كه گه‌له‌كه‌مان په‌ره‌ی پێداوه. هه‌روه‌ها له‌و قۆناخه گرنگه‌ی تێكۆشاندا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی لاوان و ژنانی كوردستان كراوه‌ته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بانگه‌وازی بۆ سه‌رجه‌م توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ژنان ولاوان ده‌كات: له‌میانه‌ی پابه‌ندبوون به رێبازی رێبه‌رایه‌تییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و به‌هێزتر خاوه‌ندارێتی له ئه‌ركه‌كانی تێكۆشان بكه‌ن.
له ئاكامی تێكۆشانی شه‌هیده قاره‌مانه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان به ئاستێك گه‌یشتووه شۆڕش به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكات. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه‌كانی هێزی به‌رامبه‌ر ئه‌و راستییه‌ش هه‌ڵسه‌نگێنراوه كه به‌راده‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌ری له دۆخێك‌دا هه‌ستیاری و وریایی پێویست له ئاست جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی قۆناخ پیشاننه‌درێت ئه‌وا گه‌لی كورد رووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كی مه‌زن ده‌بێته‌وه و شیمانه‌ی روودانی كاره‌ساتی گه‌وره‌ش ده‌كرێت. هه‌شته‌مین جڤاتی كۆنگره‌ی گه‌ل سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی تاوتوێ كرد‌و قۆناخی نوێ‌ی به سه‌رده‌می چاره‌سه‌ری و ئازادی له قه‌له‌مداوه؛ هه‌لومه‌رجه‌كانی رۆژی ئه‌مڕۆمانی له ئاستێكدا بۆ سه‌ركه‌وتن له‌بار بینیوه كه له‌گه‌ڵ هبچ سه‌رده‌مێكدا به‌راورد ناكرێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ره‌كیترین ئه‌ركی قۆناخ كۆتاییهێنانه به دۆخی دیلێتی رێبه‌رمان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌میشه‌یی و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی كێشه‌ی كورد. جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ش به‌رپرسیارێتی مێژوویی بزووتنه‌وه‌كه‌مانه.
هه‌شته‌مین جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌واوی ئه‌و چه‌سپاندنانه بڕیاری مێژووییداو ئه‌و پڕۆژانه‌شی ئه‌رێ كرد كه ده‌رهه‌ق به بواره جیاوازه‌كان ئاماده‌كرابوون له‌دوا ماده‌ی رۆژه‌ڤی خۆیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ‌ی هه‌ڵبژارد تا ئه‌و پڕۆژه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكات. له‌میانه‌ی رێوره‌سمه دیموكراتیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه شانبه‌شانی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل و چوار ئه‌ندامی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی، سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و 30 ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردووه. هه‌روه‌ها 9 ئه‌ندامی دیوانی دادی جڤاكی هه‌ڵبژاردووه و به ئامانجی جێبه‌جێكردنی دادوه‌ریه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركداری كردوون. هه‌روه‌ها به ئامانجی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌و پێشنیاز بڕیاره‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان دوو جڤاتی گشتی كۆنكره‌ی گه‌ل ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی گشتی ده‌ستنیشان كردووه.
له گوتاری كۆتایی جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌لدا بانگه‌وازی بۆ سه‌رجه‌م كادیران و خه‌باتكاران، فه‌رمانده‌و شه‌رڤانان كراوه له‌م قۆناخه مێژووییه‌دا به به‌رزترین رۆحی به‌رپرسیارێتی ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌ڤلیبوونێكی به‌هێز و ئاستێكی به‌رزی فیداكاری و بڕیاردان كاروانی ئه‌و قۆناخه مێژووییه بكه‌ن به كاروانی سه‌ركه‌وتن. هه‌روه‌ها له‌پێناو ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی نوێ و به‌هێز بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م كادیران، گه‌لی وڵاتپارێز و دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین خاوه‌ندارێتی له ئه‌ركی خۆیان بكه‌ن.
هه‌شته‌مین جڤاتی گشتی كۆنگره‌ی گه‌ل ته‌واوی ئه‌و رۆژه‌ڤانه‌ی تاوتوێ كرد و له باره‌یانه‌وه به ئاستی بڕیاردان گه‌یشت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات. ئه‌و ئه‌نجام و بڕیارانه‌ی هه‌شته‌مین جڤاتی كۆنگره‌ی گه‌ل له رێبه‌ر ئاپۆ، گه‌لی كوردستان و گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین پیرۆز بێت.
دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان
12 ی ئایاری 2011

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق